وتەبێژی کۆشکی سپی سارە ساندەرز وتی ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییە ناوەکییەکەی ئێران کە ئامانج لێی ڕاگرتنی بەرنامە ناوەکییەکەی ئێرانە لەسەر زانیاری درۆ واژۆ کراوە چونکە بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران لە ساڵی2015دا زۆر پێشکەوتووتر بووە لەوەی کە دانوستانی لەسەر کراوە و ئاماژەی پێدراوە.
ساندەرز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئاسایدا لە کۆشکی سپی وتی " کێشەکە ئەوەیە ئەو ڕێکەوتنە لەسەر بنەمای زانیاری درۆ واژۆکراوە. ئێران لە سەرەتاوە درۆی کردووە."
وتیشی " ئەوان ڕاست نەبوون لەبەر ئەوە ڕێکەوتنەکە لەسەر کۆمەڵێک شت ئەنجامدراوە کە ورد نەبوون. هەروەها توانا ناوەکییەکەی ئێران زۆر پێشکەوتووتر بووە لەوەی کە ئاماژەی پێدراوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز