Accessibility links

کۆشکی سپی : تیلەرسن بەیاننامەیەک سەبارەت بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەیان لەگەڵ ئێراندا دەردەکات


شان سپایسەری وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رێکس تیلەرسن بەمزووانە بەیاننامەیەک دەردەکات سەبارەت بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی جیهان لەگەڵ ئێراندا و سەرۆک ترامپ بە ڕێکەوتنێکی خراپ ناودێری کردبوو.

بەپێی یاسای ئەمەریکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەبێت هەموو 90ڕۆژێک ڕاپۆرتی خۆی بدات بە کۆنگرێس سەبارەت بە پابەندبوونی ئێران بە ڕێکەوتنەکەوە کە لە ساڵێ 2015 دا . هەفتەی ڕابردوو بەرپرسێکی ئەمەریکی وتی لەوانەیە بەڕێوبەرایەتییەکە بڵێن ئێران پابەندە بە ڕێکەوتنەکەوە سەرەڕای ڕەخنەکانی سەرۆک ترامپ لەسەر ڕێکەوتنەکە.

سپایسەر بە ڕۆژنامەنووسانی وت " وەزیری دەرەوەی بەمزووانە بەیاننامەیەک سەبارەت بە ڕێکەوتنەکە دەردەکات، پێم وایە هەمووتان دەزانن سەرۆک ڕوونی کردەوە کە ئەو ڕێکەتنە ڕێکەوتنێکی خراپ بووە، ڕێکەوتنێکی خراپە بۆ ئەمەریکا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG