Accessibility links

ئەمەریکا دەڵێت ئێران پابەندە بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە بەڵام پێداچوونەوە بە بەرزکردنەوەی سزاکاندا دەکات


بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ ڕایگەیاند پێداچوونەوە بە بەرزکردنەوەی سزاکاندا دەکەن دژی ئێران ئەگەر هاتوو ئەوە لە بەرژەوەندی ئاسایشی ئەمەریکا بێت لەکاتێکدا دانیان بەوەدا نا کە ئێران پابەندە بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە

لە پەیامێکدا بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران پۆڵ ڕایان، گەورەترین ئەندامی کۆمارییەکان لە کۆنگرێس ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن وتی ئێران هێشتا پابەندە بە رێکەوتنە ناوەکییەکەوە کە لە ساڵی 2015دا کراوە بەڵام ترسێک هەیە لەوەی کە ئێران پاڵپشتی لە تیرۆر دەکات.

تیلەرسن لە بەیاننامەیەکدا وتی " وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پۆڵ ڕایانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی دڵنیا کردۆتەوە کە هەتاکوو 18 ی مانگی چواریش هەر پابەند بووە بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەیەوە."

وتیشی " سەرۆک دانۆڵد جەی ترامپ داوای پێداچوونەوەی کردووە کە دەبێت دەزگاکانی حکومەت لەژێر چاودێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانیدا ئەنجامی بدەن بۆ هەڵسانگاندنی ئەوەی کە ئایا بەرزکردنەویە سزاکانی سەر ئێران پێویست دەبێت بۆ بەرژەوەندی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا یاخود نا."

باسی لەوە نەکرد پێداچوونەوەکە چەندی پێدەچێت بەلام لە پەیامەکەیدا بۆ ڕایان وتویەتی بەرێوبەرایەتییەکە دەیەوێت کار لەگەڵ کۆنگرێسدا بکات سەبارەت بە بابەتەکە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG