Accessibility links

وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا پێشبینی سەپاندنی سزای نوێ دەکات بۆ سەر ئێران


وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ستیڤن منوچن

وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ستیڤن منوچن وتی پێشبینی ئەوە دەکات کە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ سزای نوێ بسەپێنێت بەسەر ئێراندا.

منوچن وتی " پێشبینی سەپاندنی سزای نوێ دەکەم بەسەر ئێراندا. گفتوگۆ لەسەر بابەتەکە دەکەین. پیشانمان داوە و پێم وایە دەتوانن پێشبینی سزای نوێ بکەن."

جێی ئاماژەیە سەرۆک ترامپ هەتاکوو ڕۆژی هەینی هەیە تا بڕیارێک دەربکات سەبارەت بەوەی بەردەوام بێت لە بەرزکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران بەپێی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە یاخوود سزاکان بسەپێنێتەوە بەسەر ئێراندا.

بەرپرسێکی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە وتی ئەگەر سەرۆک ترامپ بڕیار بدات لەسەر بەرزکردنەوەی سزاکان ئەوا بەڕێوبەرایەتییەکە ڕێوشوێنی نوێ دەسەپێنێت بەسەر کۆمپانیا و لایەنە ئێرانییەکاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG