وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ستیڤن منوچن وتی ئەمەریکا پێی وایە بەخێرایی سزا نێودەوڵەتییەکان دەسەپێندرێنەوە بەسەر ئێراندا، بەپێی ئەوەی فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ئەڵمانیا بە فەڕمی میکانیزمێکیان چالاککردووە کە ئامانج لێی ناچارکردنی ئێرانە تاوەکو پابەند بێت بە ڕیکەوتنە ناوەکییەکەوە.
منوچن لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سی ئێن بی سی وتی " گفتوگۆی ڕاستەوخۆم کردووە لەگەڵ هاوتاکانمدا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیێۆش بەهەمان شێوە."
وتیشی " ئەو سێ وڵاتە ئەوروپییەتان بینی و بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و میکانیزمی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییە ناوەکییەکانیان لەگەڵ ئێران چالاککرد. بەپەرۆشەوەیەن بەزووترین کات کاریان لەگەڵدا بکەین و پێشبینی ئەوە دەکەم سزاکانی نەتەو یەیەکگرتووەکان بەخێرایی بسەپێندرێنەوە بەسەر ئێراندا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز