Accessibility links

پەمپێۆ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپیدا گفتوگۆ لەسەر بابەتی ئێران دەکات


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێۆ
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێۆ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی وەزیری دەرەوە مایک پەمپێۆ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەڕیتانیادا باسیان لە هاریکارییەکان کردووە سەبارەت بە ئێران.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێذەر ناوەرت دوای هەفتەیەک لە کشانەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران وتی " وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی جەختیان لەوە کردۆتەوە کە بەرژەوەندیی بەهێزیان هەیە لەوەدا کە ڕێگە بە ئێران نەدەن پەرە بە چەکی ناوەکیی بدات و بەرپەرچی چالاکییەکانی ئێران بدەنەوە کە بوونەتە هۆی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە."

کۆشکی سپی ڕۆژی یەکشەممە هەڕەشەی سەپاندنی سزای کرد بۆ سەر ئەو کۆمپانیا ئەوروپییانەی کە مامەڵە لەگەڵ ئێراندا دەکەن، ئەمەش دوای کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە.

جێی ئاماژەیە تا ئێستا چین و فەڕەنسا و ڕوسیا و بەڕیتانیا و ئەڵمانیا و ئێران پابەندن بە ڕێکەوتنەکەوە کە سنوورێکی داناوە بۆ بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران و لە بەرامبەریشدا سزاکانی سەر ئێران بەرزکراونەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG