Accessibility links

ئەمەریکا داواکانی ئەوروپا بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران پەسەند دەکات


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن

بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕایگەیاند داواکانی یەکێتی ئەوروپای پەسەند کردووە بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی نێوان زلهێزەکانی جیهان و ئیراندا، هاوکات ئێرانیش بەشداری ئەو دانوستانانە دەکات.

هەروەها ڕاشیگەیاند کۆتوبەندەکانی سەر جوڵەی دیبلۆماتکارە ئێرانیەکانی لە نیویۆرک کەمکردۆتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس وتی " ئەمەریکا داواکانی نوێنەرانی باڵای یەکێتی ئەوروپا پەسەند دەکات بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی 5+1 ( ئەمەریکا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و چین و بەڕیتانیا و ڕوسیا ) و ئێران، ئەمەش بەمەبەستی تاوتوێکردنی چارەسەری نموونەیی بۆ بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران."

چەند کاتژمێرێک دوای کۆبوونەوەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن و هاوتا ئەوروپییەکانی، ئەمەریکا پێشوازی لە پێشنیاری گفتوگۆکردنی نێوان سەرجەم وڵاتانی بەشدار کرد لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 دا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG