Accessibility links

کاربەدەستێک: کەشتییەکی ئەمەریکایی لە بەندەری هورموز ئاڕاستەکەی دەگۆڕێت کاتێک بەلەمی ئێرانی لێی نزیک دەبنەوە


کاربەدەستێکی ئەمەریکی بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند چەند بەلەمێکی هێرشبەری خێرای سوپای پاسدارانی ئێران لە بەندەری هورموز لە کەشتییەکی ئەمەریکایی نزیک بوونەتەوە و ناچاریان کردووە ئاڕاستەکەی بگۆڕێت.

کاربەدەستەکە کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە وتی بەلەمەکانی پاسداران هەتا نزیکی 550 مەتر لە کەشتی USNS Invincible هاتوون و وەستاون. کەشتییەکە کە لەگەڵ سێ کەشتی تری بەریتانیدا بووە بە ناچاربوون ئاڕاستەکەیان گۆڕی.

کاربەدەستەکە وتیشی هەوڵ دراوە بە ڕادیۆ قسە لەگەڵ بەلەمەکاندا بکرێت بەڵام وەڵامیان نەبووە. وتیشی نزیک بوونەوەی بەلەمەکان کارێکی مەترسیدار و ناپرۆفیشناڵانە بووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG