Accessibility links

بژارەی تڕامپ بۆ وەزارەتی بەرگری خوازیاری هێرشی موشەکی بۆ سەر ئێران بوو


بژارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا بۆ وەزارەتی بەرگری، لە کاتێکدا کە فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکای لە ئەستۆ بوو، خوازیاری هێرشی مووشەکی بۆ سەر دامەزراوەکانی ناوکی ئێران ببوو.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی واشنگتن پۆست، دوای هێرشی مووشەکی بۆ سەر یەکێک لە پێگەکانی هێزەکانی ئەمەریکایی لە بەغدا کە لە ساڵی ٢٠١١ بوو بە هۆی کوژرانی شەش سەرباز، گوترابوو ئەو موشەکانە درووستکراوی ئێرانن و بڕیاری ئەوە بوو بە ناردنی پەیامێکی ڕوون بۆ ئێران، پێشی ناردنی موشەکەکانی تاران بۆ عێڕاق بێت.

هەر بە گوێرەی ئەو ڕۆژنامەیە، لە هاوینی ٢٠١١ شەش سەرباز لە موشەک باران لە ناوچەیەک لە خۆرهەڵاتی بەغدادا کوژران و چەند حەوتوو دواتر سێ ئەمەریکای تر لە هێرشێکی موشەکی هاوشێوە دا کوژران و بە ئەم شێوەیە ژمارەی کوژراوەکانی ئەمەریکا گەیشتە ١٥ کەس و هەتا ئەو مانگە خراپترین مانگ بۆ سەربازانی ئەمەریکایی پاش دوو ساڵ بوو.

گوردانێکی سەربازی ئەمەریکا لە عێراق ١٨ی دێسامبری ٢٠١١
گوردانێکی سەربازی ئەمەریکا لە عێراق ١٨ی دێسامبری ٢٠١١

ژێنڕال جێمز مەتیس کە ئەو کات فەرماندەی باڵای ئەمەریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بوو، بە ناردنی پەیامێکی ڕوون بۆ تاران بۆ ڕاگرتنی ناردنی چەک بۆ هاوپەیمانانی خۆی لە عێڕاق، گەڵاڵەیەکی ئامادە کرد کە بە پشتیوانی باڵیۆزی ئەو کاتی ئەمەریکا لە عێڕاق و فەرماندە باڵاکانی تری ئەمەریکایی لە عێڕاق دا ڕووبەڕووبوو. واشنگتن پۆست دەڵێت دوو کاربەدەستی باڵای ئێستا و پێشووی ئەمەریکا کە لە ڕەوەندی وتووێژەکانی پەیوەندیدار بە ئەو گەڵاڵەیەدا بوون، ئەو بابەتەیان پشتڕاست کرد.

بە گویرەی وتەی ئەو کاربەدەستانە کە نەیانهەویست ناوەکانیان ئاشکرا بێت، بژارەی هێرشێکی شەوانە بۆ یەکێک لە دامەزراوەکانی ناوکی و یان پاڵاوگەکانی نەوتی ئێران بوو. پەیامی مەتیس ڕوون بوو: "ئێوە دەتوانن سەرنجی ئەوان ڕابکێشن کە ئێمەش مووشەکمان هەیە."

گەڵاڵەی ژێنڕال مەتیس زۆر زوو بە ئاگاداری کۆشکی سپی گەیشت کە ڕوانگەی جۆراوجۆری بۆ پێشگیری کردن لە سیاسەتەکانی ئەو کاتی ئێرانی هەبوو. لە ڕوانگەی سەرۆک باڕاک ئۆباما، هێرش بۆ خاکی ئیران دەیتوانی دۆخەکە ئاڵۆزتر بکات و ئەوە بە پێچەوانەی ئەو سیاستە بوو کە بە مەبەستی کەم کردنەوەی گرژییەکان بەڵێنی دابوو. هێندێک لە ڕاوێژکارانی بەڕێز ئۆباماش نێگەران بوون ئەو هێرشە مووشەکیە دەبیتە هۆی ئەوەی شەڕێکی نوێ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دا هەڵگیرسێت.

جیاوازی بۆچوون لە سەر گەڵاڵەی مەتیس بوو بە هۆی جیاوازی لە نێوان ئۆباما و فەرماندەکانی باڵای لەشکری لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دا. لە دەمێکدا کۆشکی سپی نیگەرانی کاردانەوەی لە نەکاو و زۆری لەشکریان بوو، ژێنڕال مەتیس بە کردەوە بوو بە دەنگێکی ئەو کەسانەی لایەنگرانی وەڵامدانەوەی سەخت تر بە ئێران بوون.

هەر چەندە لە کۆتایی دا گەڵالەی مەتیس پەسند نەکرا بەڵام ڕێگای پێدار کە لە نێو عێڕاق لە بەرامبەر ڕێبەرانی میلیشاکان کە ئێران پشتیوانی لێدەکردن هەنگاو بنێت.

یەکێک لە کاربەدەستانی ئەمەریکایی گوتوویەتی لە ساڵی ٢٠١١ کاتێک مەتیس فەرماندەیی هیزەکانی ئەمەریکایی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بوو، لە شێکردنەوەی کارە هەر سەرەکێەکان بە سەرۆکی ئەمەریکای گوتبوو "کاری هەرە سەرەکی ژمارە یەک: ئێران، "کاری هەرە سەرەکی ژمارە ٢، ئێران و کاری هەرە سەرەکی ژمارە ٣ ئێران.

ژێنڕالی چوار ئەستێرەی هێزەکانی مورینزی ئەمەریکا، جەیمز مەتیس، مارسی ٢٠١٠
ژێنڕالی چوار ئەستێرەی هێزەکانی مورینزی ئەمەریکا، جەیمز مەتیس، مارسی ٢٠١٠

سەرەتای ساڵی ٢٠١٣ بە مەتیس گوترا وا بریارە پێنج مانگ زووتر کەسێکی ببێتە جێگرەوەی و بە گوێرەی واشنگتن پۆست، هاوکارانی پێشووی ناوبراو گوتیان مەتیس قەناعەتی هێنابوو کە بە هۆی ناکۆکی لە گەڵ کۆشکی سپی زووتر لە سەر پۆستەکەی لابچێت.

لە ئێستادا وا بڕیارە ژێنڕاڵ مەتیس نەخشێکی جیاواز بۆ فەرماندەری گشتی هێزەکانی نوێ، واتا سەرۆک دانۆڵد تڕامپ بگێڕێت. ئەگەر سنیتی ئەمەریکا دەنگی پێ بدات، بە سەر ١ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار لەشکری ئەمەریکایی ڕادەگات کە لە زیاتر لە ١٥٠ وڵاتی جیهان دا بڵاوبوونەتەوە.

مەتیس لە دەمێکدا لە لایەن تڕامپەوە بووەتە کاندیدای وەزارەتی بەرگری کە ئەو دەستبەجێ دوای هەڵبژاردنی لە لایەن تڕامپەوە، لە "میشل فلۆر نۆی" هەویست کە ببێت بە جێگری. وەک کەسێک یادی فلۆرنوی دەکەنەوە کە ئەگەر خانمی هیلەری کڵینتن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا سەرکەوتوو ببا، ئەگەری ئەوە هەبوو ببێتە وەزیری بەرگری، هەرچەند ئەو دەست نیشاندکردنەش نیشان دەدات مەتیس مەیلی بۆ لای گۆڕانی توندڕەوانەیە و لە باس و خواستەکانی سیاسی لە کۆشکی سپی پێشوازی لە دەنگی سەربەخۆ دەکات. بەڵام دوای چەند کۆبوونەوەی فلۆرنۆی لە گەڵ تیمی ڕاوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی تڕامپ، فلۆرنۆی ئەو پێشنیارەی پەسند نەکرد و گوتی جیاوازی بۆچوونەکان زۆرن.

XS
SM
MD
LG