ئه‌و له گوتارێکی سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنی حکومه‌ت دا گوتی: "هێزه‌کانی بیانی ده‌بنه هۆی گرفت و ناسه‌قامگیری بۆ خه‌ڵکی ئێمه و بۆ هه‌ریمه‌که‌مان." هه‌روه‌ها ئه‌و گوتی پلانی هه‌یه له کاتی ئاماده‌بوونی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پلانێکی هاوکاری هه‌ریمی بۆ ئاشتی پێشکه‌ش بکات.
شه‌مه، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا خانمی نانسی پێلۆسی له پلانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ناردنی هێزه‌کانی زیاتری له‌شکری و که‌ره‌سه‌ی به‌رگری ئاسمانی بۆ عه‌ڕه‌بستانی سعودی و میرنشینه‌کانی عه‌ڕه‌ب ڕه‌خنه‌ی گرت و له لێدوانێک دا ده‌نووسێت: "پلانی سه‌رۆک تڕا‌مپ بۆ خێراترکردنی ناردنی که‌ره‌سه‌ی له‌شکری بۆ عه‌ڕه‌بستانی سعودی و میرنشینه‌کانی عه‌ڕه‌ب، و ناردنی هێزه‌کانی زیاتری ئه‌مه‌ریکا بۆ هه‌ریمه‌که هه‌وڵه‌کانی هه‌ره جێگای بێزاری ئه‌م دواییانه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تڕامپه که مه‌به‌ستی به هێندنه‌گرتنی کۆنگرێسه. ئه‌و کردارانه‌ی په‌سند نه‌کراو ده‌بنه هۆی مه‌ترسی."
سه‌رۆک وه‌زیری ئاوستراڵیا سکات موریسن، که هه‌ینی سه‌ردانی کۆشکی سپی کرد، گوتی وڵاته‌که‌ی له کێشه‌ی له‌شکری ئێران له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا به‌شداری ناکات. ئه‌و گوتی به‌ڵێنی ئاوسترالیا له که‌نداودا له چوارچێوه‌ی ئازادی که‌شتیڕانی له ته‌نگه‌ی هۆڕموزدایه و سنوورداره.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا مارک ئه‌سپر و ژێنڕال جۆزێف دانفۆڕد، سه‌رۆکی ستونه‌کانی هاوبه‌شی له‌شکری، هه‌ینی شه‌و بڕیاری تڕامپیان ڕاگه‌یاند که هێزه‌کان و که‌ره‌سه‌ی له‌شکری بۆ عه‌ڕه‌بستانی سعودی و میرنشینه‌کانی عه‌ڕه‌ب بنێرن.