Accessibility links

بەرپرسێکی پەنتاگۆن: ئەمەریکا هاوپەیمانێتی سەربازیی دژی ئێران لە کەنداو پێک ناهێنێت


بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پەنتاگۆن) بە ڕۆیتەرزی وت پلانی ئەمەریکا بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتیەکی سەربازیی لە کەنداودا لە دژی ئێران نیە و تەنها " تیشک خستنە سەر ناوچەکەیە بۆ پەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک بۆ سەر کەشتیە بازرگانییەکان."

کاثرین ویلبارگەر کە لەم هەفتەیەدا نوسراوێکی سەبارەت بە پێشنیارەکەی ئەمەریکا پێشکەشی هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا کرد لە هاوپەیمانێتی ناتۆ، وتی پێشنیارەکە زیاتر سەنگ دەخاتە سەر تواناکانی چاودێری.

ویلباگەر کە بەرپرسێکی باڵای پەنتاگۆنەوتی " ئەمە هاوپەیمانێتیەک نیە دژی ئێران، ئەگەر ڕووبەڕووی ئێران ببینەوە لەڕووی سەربازییەوە، ئەمە ئەو شتە نیە کە بەکاری بهێنین."

وتیشی " ئامانج لەمە فراوانکردنی هۆشیاری دەریایی و تواناکانی چاودێرییە لە ناوچەکەدا تاوەکو هەر هەوڵێکی خراپ لەناوببەین. تەنها تیشک دەخەینە سەر شتێک. ئەمە تەنها شتە کە داوای دەکەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG