Accessibility links

ئەمەریکا داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات سزا بسەپێنن بەسەر ئێراندا


بڕایان هۆک
بڕایان هۆک

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا وتی وڵاتەکەی فشار دەخاتە سەر یەکێتی ئەوروپا تاوەکو سزای ئابووری بسەپێنێت بەسەر ئێراندا بەهۆی تاقیکردنەوە موشەکییەکەیەوە و هۆشیاریدا لە هەڵگیرسانی ململانێیەکی بەرفراوان لە ناوچەکەدا ئەگەر هاتوو هەوڵەکانی ئێران نەوەستێنرێن.

لەم مانگەدا ئێران تاقیکردنەوەیەکی موشەکی ئەنجامدا و وڵاتانی ڕۆژئاوای نیگەران کرد، لە کاتێکدا فەڕەنسا وتی ئەو تاقیکردنەوەیە کارێکی تێکدەرانەیە، بەڵام یەکێتی ئەوروپا سەنگی خستۆتە سەر پاراستنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کە لە ساڵی 2015 واژۆ کرا.

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ واشنتن برایان هۆک وتی دوای کۆبوونەوەکان لەگەڵ ئەوروپادا لە بڕۆکسل " دەمانەوێت یەکێتی ئەوروپا بڕیار بدات سزا بسەپێنێت بەسەر کۆمەڵێک کەس و ڕێکخراودا کە ئاسانکاری دەکەن لە تاقیکردنەوە موشەکییەکانی ئێران و بڵاوکردنەوەیان."

هوک وتی تاقیکردنەوە موشەکییەکەی ئێران یاسای ژمارە 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشێل کردووە و داوای لە تاران کرد دەستبەرداری ئەو چالاکییانە بێت کە پەیوەستن بەو موشەکە باڵیستیکیانەوە کە وادروستکراون بتوانن کڵاوەی ناوەکیی هەڵبگرن.

هۆک وتی " ئەمە هەڕەشەیەکی مەترسیدارە و ئێمە پێویستمان بەوەیە بەرپەرچی بەرنامە موشەکییەکەی ئێران بدەینەوە. ئەگەر نا ئەوا ڕووبەڕووی مەترسی هەڵگیرسانی ململانێیەکی بەرفراوان دەبینەوە لە ناوچەکەدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG