Accessibility links

ئێران هۆشیاری دەدات لەسەر " تۆڵەسەندنەوەیەکی توندتر " دوای هێرشە ئاسمانییەکانی لە عێراق


سەرکردەیەک لە سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت وڵاتەکەی " بەمزووانە توندتر تۆڵەدەکاتەوە " ، ئەمەش دوای هێرشە موشەکیـیەکانی بۆ سەر ئامانجە ئەمەریکییەکان لە عێراق وەکو وەڵامێک بۆ کوژرانی قاسم سولەیمانی.

دەزگای هەواڵی تەسنیمی ئێران لە زاری عەبدوڵڵا عێراقی سەرکردەی دیاری سوپای پاسدارانەوە ئەم لێدوانانەی بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئێران پاش هێرشەکانی لە عێراق واپێدەچێت " پاشگەزببێتەوە ".

لە هەواڵێکی دیکەدا، تەسنیم لە زاری عەلی فودەوی جێگری سەرۆکی سوپای پاسداران بڵاویکردەوە کە گوتویەتی هێرشە موشەکییەکانی ئیران بۆ سەر ئامانج ئەمەریکییەکان تەنها بۆ دەرخستنی توانای سەربازی ئێران بووە وە هێزەکانی ئەمەریکا " نەیانتوانیوە لە جێی خۆیان بجوڵێن."

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG