Accessibility links

بەرپرسێکی ئەمەریکی: هەر هێرشێکی ئێران بۆ سەر ئەمەریکا یاخود هاوپەیمانەکانی بەتوندی وەڵام دەدرێتەوە


نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران برایان هوک

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران برایان هوک وتی هەر هێرشێکی ئێران بۆ سەر ئەمەریکا یاخود هاوپەیمانەکانی، بە توندی وەڵام دەدرێتەوە.

هوک بە ڕۆژنامەنووسانی وت ئەمەریکا جەنگی لەگەڵ ئێران ناوێت بەڵام بەردەوام دەبێت لە توندترین فشارەکانی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران تاوەکو ئەو وڵاتە هەڵسوکەوتەکانی دەگۆڕێت.

هەروەها ئاماژەشی بەوە کرد سیاسەتی دەرەوەی ئێران دەکرێت بگۆڕدرێت، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی لەسەر ئەوە نەدا. وتیشی هەنگاوی ئێران بۆ کەمکردنەوەی بەرپرسیارێتییەکانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 دا پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

جێی ئاماژەیە ئێران ڕایگەیاند هەندێک لە بەرپرسیارێتیەکانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا کەم دەکاتەوە و هەڕەشەی ئەوەی کرد ئەگەر وڵاتانی بەشدار لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە هەردوو کەرتی نەوت و بانکی ئێران لە سزاکانی ئەمەریکا نەپارێزن ئەوا ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆ بەرز دەکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG