Accessibility links

بڕایان هوک: کۆبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئێران دەوێت سەبارەت بە زیندانیەکان


بڕایان هوک

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران بڕایان هوک وتی دەیەوێت کۆبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانیدا بکات بەمەبەستی تاوتوێکردنی کاروباری ( کونسوڵخانە ) ، بەرپرسانی ئەمەریکی وشەی کونسوڵخانە بەکاردەهێنن وەکو ئاماژەیەک بۆ گۆڕینەوەی زیندانییەکان لەگەڵ ئێراندا.

هوک وتی " دەمانەوێت کۆبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆ ئەنجام بدەین بەمەبەستی تاوتوێکردنی کونسوڵخانە تاوەکو بتوانین لەمەی ئێستا خێراتر بجوڵێین."

وتیشی دەیەویست لە مانگی یەکدا لە زیوریخ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریفدا کۆببێتەوە بەڵام ئێرانییەکان ئەوەیان ڕەت کردەوە.

لەلایەکی دیکەوە لە بابەتێکی جیادا سەبارەت بە قەدەغەکردنی چەک لەسەر ئێران، بڕایان هوک وتی بەپێی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 وابڕیارە لە مانگی 10 ی ئەمساڵدا قەدەغەکردنەکە بەسەرچێت، وتی دەبێت قەدەغەکردنی چەک لەسەر ئێران بۆ ماوەیەکی نادیار درێژ بکرێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG