Accessibility links

ئەمەریکا سزا دەسەپێنێت بەسەر دوو دادوەری ئێرانیدا


وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا ئەمەریکا سزای سەپاندووە بەسەر دوو دادوەری ئێرانیدا بە تۆمەتی سزادانی هاوڵاتیانی ئێرانی و ئەو هاوڵاتیانەشی کە دوو ڕەگەزنامەیان هەیە بەهۆی ئەوەی هەوڵیانداوە ئازادانە ڕای خۆیان دەرببڕن و گردبوونەتەوە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی هەردوو دادوەر ئەبو قاسم سەڵەواتی و محەمەد مەغیثە " سەرپەرشتی دانانی سیستمی دادی ئێرانیان کردووە لە دادگاکاندا و سزای ڕۆژنامەنووسان و پارێزەران و چالاکەوانە سیاسییەکان و کەمینەکانیانداوە بەهۆی ئەوەی ئەو هاوڵاتیانە هەوڵیانداوە بە ئازادانە ڕای خۆیان دەربڕن و گردبوونەتەوە، بەو هۆیەشەوە سزای توند دراون و لێیان دراوە تاوەکو مردن."

لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ وتی ئەمەریکا کۆتوبەند دەخاتە سەر پێدانی ڤیزا بەو کاربەدەستە ئێرانییانەی کە دەستیان هەبووە لە خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ هاوڵاتیان و دەستگیرکردنی خۆپیشاندەراندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG