Accessibility links

ئێران: ئەمەریکا یارمەتی داعش دەدات ئەگەر سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی تیرۆرەوە


ئێران وتی ئەمەریکا دەچێتە ناو بنکەی سەربازیی تیرۆریستانەوە ئەگەر سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی تیرۆرەوە.

وتەبێژی حکومەتی ئێران محەمەد باقر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " دەبێت جیهان سوپاسگوزاری سوپای پاسدارانی ئێران بێت لە جەنگیدا دژی تیرۆریستان بە تایبەتی داعش."

وتیشی " دواتر ئەگەر لەدژی سوپای پاسداران بوەستێتەوە و بیخاتە لیستی تیرۆرەوە ئەوا ئەمەریکا دەچێتە ناو بنکەی سەربازی تیرۆریستانەوە."

واچاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بەهێزترین هێزی ئاسایشی ئێران سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆرەوە و بەنیازی پێشنیارکردنی ستراتیژییەکی فراوانتر و توندترە بەرامبەر ئێران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG