Accessibility links

ئەمەریکا خەڵاتی ژنانی بوێری نێودەوڵەتی پێشکەش دەکات


مارثا بیاتریز ڕۆکوی کابیلۆ
مارثا بیاتریز ڕۆکوی کابیلۆ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە لە مەراسیمێکدا لە کۆشکی سپی خەڵاتە ساڵانەییەکانی ژنانی بوێری نێودەوڵەتی پێشکەش دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن و خانمی یەکەمی ئەمەریکا جیڵ بایدن میوانداری بۆنەکە دەکەن، خەڵاتەکانی ئەم ساڵیش پێشکەشی ژنانی ئەفغانستان و بەنگلادیش و بێلاڕووس و بۆسنە و هەرسک و میانمار و کوبا وئیکوادۆرو گامبیا و ئێران و ژاپۆن و مەغریب و نیکاراگوا و ئۆگەندا دەکرێن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی مەراسیمی بەخشینی خەڵاتەکانی ژنانی بوێری نێودەوڵەتی لە ساڵی 2007 ەوە ساڵانە بەڕێوەدەچێت و دەدرێت بەو ژنانەی کە " بوێری و ئازایەتی و سەرکردایەتییەکی بەهێزییان پیشانداوە لە داکۆکیکردن لە ئاشتی و دادپەروەریی و مافەکانی مرۆڤ و یەکسانی ڕەگەزیی و یەکسانیدا، هەروەها بەهێزکردنی ژنان و کچان."

لە نێو ئەو ژنانەدا کە ئەم ساڵ خەڵاتەکەیان پێدەدرێت نۆ ژنییان لە نیکاراگواوە تێدایە کە بەشێکن لە گروپێکی زیندانییانی سیاسیی کە ساڵی ڕابردوو لە نیکاراگوا ئازادکران. وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی چالاکەوانەکان " لە ژێر ڕژێمێکی سەرکوتکاردا بەردەوامن لە شەڕکردنییان بۆ دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ."

فەوزییە کەریم فیرۆیزی لە بەنگلادیشەوە لەسەر کارەکانی وەکو پارێزەرێکی دادگای باڵا کە شەڕی کردووە بۆ مافەکانی گروپە پەراوێزخراوەکان، خەڵاتەکە وەردەگرێت.

ئەجنا جوسیک لە بۆسنە و هەرسکەوە خەڵاتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وەردەگرێت، ئەوەش وەکو پێزانینێک بۆ کارەکانی لە بری ئەو منداڵانەی کە بەهۆی توندوتیژی سێکسییەوە لە ماوەی جەنگدا لە دایک بوون.

لە کوباشەوە مارثا بیاتریز ڕۆکوی کابیلۆ خەڵەتەکە وەردەگرێت، ئەوەش بەهۆی ڕابەرایەتیکردنی بزووتنەوەکانی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی ئایینیەوە لە وڵاتەکەیدا.

ئاگاثەر ئاتوهێریش لە ئۆگەنداوە خەڵاتەکە وەردەگرێت، ئەوەش بەهۆی کارەکانییەوە بۆ هاندان بۆ مافەکانی مرۆڤ و سەروەریی یاسا لە ئۆگەندادا.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG