Accessibility links

سەرۆک ترامپ و سەرۆک وەزیری هیندستان کۆدەبنەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆک وەزیری هیندستان ناریندرا مودی یەکەم کۆبوونەوەی خۆیان لە واشنتن ئەنجامدەدەن لە هەوڵیاندا بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و هیندستان سەرەڕای ناکۆکییەکانی نێوانیان سەبارەت بە بازرگانی و ڕێکەوتننامەی کەش و هەوای پاریس.

بەڵام کاربەدەستانی ئەمەریکا ئاماژەیان بۆ کاریگەریی گەورەی سەرۆک ترامپ و مۆدی داوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، هەر یەکێکیان زیاتر لە 30 ملیۆن کەس لە تویتەر شوێنیان کەوتوون و ئەوەش بەڵگەیەکە بۆ ئەوەی خاڵی هاوبەش هەیە لەنێوانیاندا و دەتوانن بەباشی ڕێبکەون.

سەرۆک ترامپ یەکێک لە بینا بازرگانییەکانی لە هیندستا دروستکردووە و لە ماوەی کەمپینی هەڵبژاردنەکاندا بە گەرمی باسی لە هیندستان کرد.

کۆبوونەوەی دوو سەرکردەکە ڕاستەوخۆ لەبەردەم ڕۆژنامەنووساندا دەبێت بەڵام بەبێ پرسیارکردن، دواتر سەرۆک ترامپ میوانەکەی بانگهێشت دەکات بۆ ئێوارە خوانێکی کار کە ئەمەش یەکەمین جارە سەرۆکی ئەمەریکا کەسایەتیەکی بیانی باڵا بانگهێشت بکات بۆ ئێوارە خوانێک لە کۆشکی سپی.

کاربەدەستێکی ئەمەریکی وتی " کۆشکی سپی زۆر گرنگی دەدات بەم سەردانە تایبەتە."

کاربەدەستێکی هیندیش وتی " ئەگەر هاتوو ڕێکەوتنێکی هەبێت لەنێوانیاندا ئەوا دەتوانرێت شتەکانی تریش چارەسەر بکرێن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG