Accessibility links

دەزگای ڕاگەیاندنی ڕوسیا ڕایگەیاند ئەمەریکا سزاکانی سەر ڕوسیای زیاد کردووە وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو هەواڵانەی کە دەڵێن گوایە مۆسکۆ دستی وەرداوەتە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکاوە لە ساڵی 2016 دا و هەروەها دەستی هەبووە لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکاندا بۆ سەر ئەمەریکا.

جێی ئاماژەیە وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا سزای سەپاند بەسەر 19 کەسی ڕوسیدا کە پێنج لەو کەسانە ئەندامی هەواڵگری ڕوسیان بەهۆی ئەوەوە کە دەستیان وەرداوەتە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکاوە لە ساڵی 2016 دا.

دەزگای ئینتەرفاکسی ڕوسی لە زاری جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی ڕیابکۆڤەوە بڵاویکردەوە مۆسکۆ کۆمەڵێک ڕێوشوێنی تۆڵەکردنەوە ئامادە دەکات وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو سزا نوێیانەی ئەمەریکا سەپاندوویەتی بەسەر ڕوسیادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG