Accessibility links

ئەمەریکا سزا بەسەر سەرۆکی چیچاندا دەسەپێنێت


سەرۆکی چیچان ڕەمەزان کەدیرۆڤ
سەرۆکی چیچان ڕەمەزان کەدیرۆڤ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند وڵاتەکە سزای سەپاندووە بەسەر سەرۆک کۆماری چیچان کە دەکەوێتە باشووری ڕوسیاوە.

یەکێک لە سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر سەرۆکی چیچان ڕەمەزان کەدیرۆڤ ئەوەیە ڕێگەی نادرێت گەشت بۆ ئەمەریکا بکات و بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ تۆمەتبارکراوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ لە بەیاننامەیەکدا وتی لەوە دەترسێت ڕەمەزان کەدیرۆڤی هاوپەیمانی نزیکی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاربهێنێت بۆ پێشێلکردنی زیاتری مافەکانی دانیشتوانی ناوچەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG