Accessibility links

ئەمەریکا سزا دەسەپێنێت بەسەر کۆمەڵێک کەس و لایەندا کە پەیوەندییان بە هاوپەیمانێکی پوتنەوە هەیە


یفیگینی پریگۆزین
یفیگینی پریگۆزین

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند واشنتن سزای سەپاندووە بەسەر کۆمەڵێک کەس و لایەندا کە پەیوەندییان بە یفیگینی پریگۆزینی هاوپەیمانی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتنەوە هەیە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ئەوەشی خستەڕوو هەندێک لەو کەس و لایەنانەی کە سزاکان دەیانگرێتەوە بنکەکانیان لە سودان و هۆنگ کۆنگ و تایلاندن.

یفیگینی پریگۆزین خاوەن کارێکی ڕوسییە و بە شێفەکەی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن ناسراوە و خاوەنی کۆمەڵێک کۆمپانیای دیاری ڕوسیە، پێشتریش لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکاوە بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوە سزای بەسەردا سەپێندراوە. یەکێک لەو هۆکارانە ئەوە بوو ئەمەریکا پێی وایە پریگۆزین دەستی هەبووە لە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG