Accessibility links

نوێنەری ئەمەریکا: سزا نوێیەکان هاوپەیمانەکانی حیزبوڵڵا دەکەنە ئامانج


نوێنەرێکی ئەمەریکا وتی پێدەچێت سزاکانی داهاتووی ئەمەریکا هاوپەیمانەکانی کۆمەڵەی حیزبوڵڵای لوبنانی بکەنە ئامانج ، ئەمەش لە چوارچێوەی فراوانکردنی سزاکان بۆ دەرەوەی بازنەی ئەندامانی ڕاستەوخۆی حیزبوڵڵا.

یاریدەدەری وەزیری نوێی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیڤد شینکەر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئێڵ بی سی ئەی لوبنانیدا وتی " لە داهاتوودا سزا دەسەپێنین بەسەر ئەو کەسانەدا کە لە لوبنان یارمەتی و پشتیوانی حیزبوڵڵا دەکەن."

کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی سزاکان هاوپەیمانەکانی حیزبوڵڵا دەکەنە ئامانج وتی " بێگومان." ئاماژەشی بەوەدا ئەمەریکا بە بەردەوامی پێداچوونەوە دەکاتەوە بە لیستە تایبەتی سزاکاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG