Accessibility links

ئەمەریکا سزا دەسەپێنێت بەسەر بازنەیەکی نزیک لە خامنەئییەوە


وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ستیڤن منوچن

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا وتی واشنتن سزای سەپاندووە بەسەر نۆ کەسدا کە پەیوەندییان هەیە بە ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵڵا عەلی خامنەئیەوە، لەوانەش بەڕێوبەری ئۆفیسەکەی و یەکێک لە کوڕەکانی و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی ئەمەریکا سزاشی سەپاندووە بەسەر لیژنەی گشتی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێراندا، ئەمەش لە یادی چل ساڵەی داگیرکردنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تاران و دەستگیرکردنی زیاتر لە 50 ئەمەریکی لە باڵیۆزخانەکەدا.

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ستیڤن منوچن لە بەیاننامەکەدا وتی " ئەمڕۆ وەزارەتی خەزێنە ئەو بەرپرسانە دەکاتە ئامانج کە لە دەوری ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵڵا عەلی خامنەئین و ئەوانەشی کە سیاسەتە تێکدەرانەکانی جێبەجێ دەکەن."

وتیشی " ئەو کەسانە پەیوەندییان هەیە بە چالاکییە خراپە بەرفراوانەکانی ڕژێمی ئێرانەوە، لەوانەش تەقاندنەوەی سەربازگەی هێزی دەریایی ئەمەریکا لە بەیروت لە ساڵی 1983 و بنکەی ڕابیتەی هاوبەشی ئەرجەنتین و ئیسڕائیل لە ساڵی 1994 و ئەشکەنجەدان و کوشتن و لەناوبردنی هاوڵاتیانی مەدەنی."

لە نێو ئەو بەرپرسانەی کراونەتە ئامانج بەڕێوبەری ئۆفیسی خامنەئی محەمەد محەمەدی کلبایکانی و هەروەها وەحید حەقانیانیشی تێدایە کە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا بە دەستە ڕاستی ڕابەری باڵای ئێرانی دەزانێت.

وەزارەتەکە ئاماژەشی بەوەدا سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئیبراهیم ڕەئیسی و کوڕی دووەمی خامنەئی موجتەبا خامنەئیش سزایان بەسەردا سەپێندراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG