Accessibility links

ئەمەریکا سزا دەسەپێنێت بەسەر 5 بەرپرسی ڤەنزوێلادا


نیکۆلاس مادورۆ
نیکۆلاس مادورۆ

بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ سزای سەپاند بەسەر پێنج بەرپرسی ئاسایش و کەسایەتی سیاسی ڤەنزوێلادا، ئەمەش لە نوێترین ڕێوشوێنەکانی ئەمەریکادا دژی حکومەتەکەی کاراکاس لەپێناو لەکارلابردنی نیکۆلاس مادورۆ لەسەر دەسەڵات.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی ئەو بەرپرسانەی سزایان بەسەردا سەپێندراوە پێشتر هەموویان لەلایەن یەکێتی ئەوروپا و کەنەداوە سزایان بەسەردا سەپێندراوە، هەروەها پەیوەندییان هەبووە بە کردەوە توندوتیژییەکانی دژ بە خۆپیشاندەرانی ئۆپۆزسیۆن و هەروەها تێوەگلاون لە گەندەڵییەکاندا و لەژێر چەتری حکومەتەکەی مادورۆدا ئەو کارانەیان کردووە.

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا و زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خوان گوایدۆ بە سەرۆکی یاسایی ڤەنزوێلا دەزانن.

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ستیڤن منوچن وتی " وەزارەتەکە ئەو بەرپرسە باڵایانە دەکاتە ئامانج کە لە جێی ڕژێمەکەی سەرۆکی پێشووی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆدا کاریان کردووە و تا ئێستاش مادورۆ بەردەوامە لە گەندەڵی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG