Accessibility links

ئەمەریکا سزای نوێی سەپاند بەسەر ڕابەرانی کودەتا سەربازییەکەی میانماردا


جەنەڕاڵ مین ئۆن هلینگ
جەنەڕاڵ مین ئۆن هلینگ

واشنتن ڕایگەیاند سزای نوێی سەپاندووە بەسەر دوو کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەربازیدا کە لە مانگی دوودا کودەتای سەربازییان بەسەر حکومەتەکەی میانماردا ئەنجامدا و ڕابەری وڵاتەکە ئۆنگ سان سوچییان دەستگیرکرد، بەڵێنیشدا ڕێوشوێنی توندتر بگرێتەبەر ئەگەر سوپا دووبارە هێز دژی خۆپیشاندەران بەکاربهێنێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئانتۆنی بلینکن لە بەیاننامەیەکدا وتی " دودڵ نابین لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی نوێ دژی ئەوانەی کردەوەی توندوتیژی ئەنجام دەدەن و ئیرادەی گەل سەرکوت دەکەن، سوورین لەسەر پشتیوانیمان بۆ گەلی میانمار."

سێ هەفتە دوای کودەتا سەربازییەکەی میانمار بەسەر حکومەتەکەی ئۆنگ سان سوچیدا، ڕۆژی دووشەممە سەدان هەزاران خۆپیشاندەر ڕژانە سەر شەقامەکانی میانمار و سەرکۆنەی کودەتا سەربازییەکەیان کرد.

بلینکن لە بەیاننامەکەدا وتی " داوا لە سوپا و پۆلیس دەکەین هێرشەکانیان بۆ سەر خۆپیشاندەران ڕابگرن و بەزووترین کات سەرجەم ئەوانەی ناڕەوا دەستگیرکراون ئازاد بکرێن، هەروەها داوا دەکەین سنوورێک دابنێن بۆ هێرشەکانیان و ترساندنی ڕۆژنامەنووسان و چالاکەوانان، هەروەها دووبارە ڕادەستکردنەوەی دەسەڵات بە حکومەتە دیموکراتەکە هەڵبژێردراوەکە."

10 ڕۆژ لەمەوبەر بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن کۆمەڵێک سزای سەپاند بەسەر ژمارەیەک لە ڕابەرانی ئەنجومەنی سەربازی فەرمانڕەوادا، لەوانەش ڕابەری کودەتاکە جەنەڕاڵ مین ئۆنگ هلینگ.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG