Accessibility links

ئەمەریکا سزای زیاتر بەسەر ڕابەری بێلاڕووس و بەرپرسانی ڕووسیادا دەسەپێنێت


ڕابەری بێلاڕووس ئالیکساندەر لوکاشینکۆ
ڕابەری بێلاڕووس ئالیکساندەر لوکاشینکۆ

ئەمەریکا سەپاندنی کۆمەڵێک سزای دیکەی بەسەر ڕابەری بێلاڕووس ئالیکساندەر لوکاشینکۆدا ڕاگەیاند، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ڕۆڵی هاوپەیمانێکی ڕووسیای بینیوە لە داگیرکاری ئۆکرانیادا.

بەپێی سزاکان، لوکاشینکۆ و خێزانەکەی ڕێگەیان پێنادرێت دەستیان بگات بە موڵکە ئەمەریکییەکان و توانای ئەمەریکییەکان بۆ کارکردن لەگەڵیاندا سنووردار دەکات.

پێشتر ئەمەریکا بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیاوە بۆ سەر ئۆکرانیا سزای بەسەر لوکاشینکۆدا سەپاندووە.

ئەمەریکا بەهۆی بەکارهێنانی کۆچبەرانەوە وەکو کارتێکی فشاری سیاسیی لەسەر سنووری نێوان بێلاڕووس لەگەڵ پۆڵەندا، سزای بەسەر لوکاشینکۆدا سەپاندووە. زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەڵێن هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020 ی بێلاڕووس ساختەکاری تێدا کراوە، بەهۆی ئەوەشەوە ئەمەریکا سزای بەسەر لوکاشینکۆدا سەپاندووە.

هاوکات ئەمەریکا سەپاندنی کۆمەڵێک سزای بەسەر ژمارەیەک لە بەرپرسانی ڕووسیادا ڕاگەیاند، ئەوەش بەهۆی ئەوەی گوایە دەستیان هەیە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤدا.

بەڕێوبەری کۆنتڕۆڵکردنی سەرمایە بیانییەکان لە ئەمەریکا ئاندریا گاکی وتی " سزاکانی ئەمڕۆ ئەوە دەردەخەن کە ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی سزای گەورە و بەرجەستە بەسەر هەموو ئەوانەدا کە دەستیان هەیە لە گەندەڵی یاخود پەیوەندییان بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە هەیە. سەرکۆنەی هێرشەکانی ڕووسیا دەکەین بۆ سەر کاروانە مرۆییەکان لە ئۆکرانیا و داوا لە ڕووسیا دەکەین ئەم جەنگە دڕندانە و بێ هۆکارەی کە دژی ئۆکرانیا هەڵیگیرساندووە ڕابگرێت."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG