Accessibility links

ئەمەریکا کۆتوبەندی زیاتر دەخاتە سەر دیبلۆماتکارانی چین لە وڵاتەکەدا


ئەمەریکا دەڵێت دیبلۆماتکارە چینییەکان دەبێت مۆڵەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکایان پێبێت پێش ئەوەی بچنە ناو زانکۆکانی وڵاتەکەوە و دەبێت بەبێ مۆڵەت هیچ کۆبوونەوەیەکی ڕۆشنبیری زیاد لە 50 کەس ڕێکنەخەن.

واشنتن وتی ئەم هەنگاوە وەڵامدانەوەی ئەو کۆتوبەندانەیە کە پەکین سەپاندوویەتی بەسەر دیبلۆماتکارانی ئەمەریکادا لە چین.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتیشی ڕێوشوێن دەگرینەبەر تاوەکو چین سەرجەم هەژمارەکانی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بناسێنێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئێمە تەنها داوا دەکەین بە هەمان شێوە مامەڵەمان لەگەڵ بکرێت. ئازادی جوڵەی دیبلۆماتکارانمان لە چین دەبێت ڕەنگدانەوەی ئازادی جوڵەی دیبلۆماتکارە چینیەکان بێت لە ئەمەریکا، ئەو هەنگاوانەی ئەمڕۆ گرتوومانەتەبەر بەو ئاڕاستەیە دەمانبەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG