Accessibility links

وەزیری ئاسایشی نیشیمانی ئەمەریکا داوا لە هاوڵاتیانی گواتیمالا دەکات لە وڵاتی خۆیان بمێننەوە


جان کێڵی وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا داوای لە هاوڵاتیانی گواتیمالا کرد پارەکانیان بەفیڕۆ نەدەن هەوڵبدەن بەشێوەیەکی نایاسایی بێن بۆ ئەمەریکا و باسی لەوە کرد کە وەزارەتەکەی توندە لەگەڵ کۆچبەرانی نایاساییدا و خێرا دەیان نێرێتەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

دوای ئەوەی بەخێرهاتنی لە فڕۆکەیەک کرد پڕ بوو لە هاوڵاتیانی گواتیمالا کە لە ئەمەریکاوە دەنێردرانەوە بۆ وڵاتی خۆیان ، کێڵی وتی کاربەدەستانی ئەمەریکا ناردنەوەی بە کۆمەڵ ئەنجام نادەن بەڵکو شوێن یاسا دەکەون.

بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە ئەوانەی نێردراونەتەوە دەبێت زۆر بەخێرایی بنێردرێنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان.

کێڵی لە بنکەی هێزی ئاسمانی گواتیمالا کە پیشتر 347هاووڵاتی نێردرابوونەوە گەیشتبوونە ئەوێ وتی " ئەگەر تۆ هاوڵاتییەکی گواتیمالایت و پارەی خۆت دەدەیت بە قاچاخچییەک بۆ ئەوەی بتهێنێت بۆ ئەمەریکا ئەوا تۆ پارەکەی خۆت بەفیڕۆ دەدەیت."

وتیشی " زۆر بەخێرایی دەنێردرێیتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆت."

دوای ماوەیەکی کورت لە قسەکردن بۆ ڕۆژنامەنووسان کێڵی گواتیمالای بەجێهێشت و بەرەو مەکسیک بەڕێکەوت کە وا چاوەڕوان دەکرێت ئەو و ڕێکس تیلەرسنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕوونکردنەوە بدەن بە کاربەدەستانی مەکسیک سەبارەت بە بڕیارە نوێیەکانی ئەمەریکا لەسەر کۆچبەران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG