Accessibility links

گەڵالەیەکی یاسایی بۆ پووچەڵکردنەوەی پاسپۆرتی گومانلێکراوانی تێرۆرست


Congress

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا گەڵاڵەیەکی پەسند کردووە کە بە پێی ئەو وەزارەتی دەرەوە دەتوانێت ڕیگای پووچەڵکردنەوەی ئەو پاسپۆرتانەی وڵاتی ئەمەریکایان هەبێت کە گومانی پەیوەندی لە گەڵ تێرۆرسمیان هەبێت.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی Hill، کە ڕاپۆرتی هەواڵەکانی سیاسی واشنگتن دەکات، ئەو گەڵاڵەیە لە ڕیگای دەنگ وەرگرتن و ڕۆژێک دوای هێرشی تێرۆرستی لە شاری نیویۆڕک بە ئوتوموبیل پەسند کرا.

سەیفولا سایپۆڤ، خەڵکی ئۆزبەکستان کە ساڵی ٢٠١٠ بۆ ئەمەریکا کۆچی کردوە، سێشەمە بە ئوتوموبیلێک خۆی کرد بە شوێنی ڕاگیرانی دووچەرخەسواری لە شاری نیویۆڕک و هەشت کەسی کوشت.

وێدەچێت سایپۆفی ٢٩ ساڵە لە ژیرکارتێکردنی گرووپی توندڕەوی داعش بووە. ئەو گرووپە دەستبەجێ بەرپرسیارەتی ئەو هێرشەی نەگرتە ئەستۆ، بەڵام دوایی ئەو هێرشبەرەی وەک "سەربازی خەلافەت"ی ئیسلامی خۆی ناساند.

لە بەرنووسی پەسندکراوی ڕۆژی چوارشەمەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دانی پاسپۆرت بە ئەندامانی گرووپەکانی تێرۆرستی بیانی قەدەغە دەکرێت؛ تەنانەت بە ئەو کەسانەش کە پێش هێرشی نێویۆڕک لە پڕۆسەی وەرگرتنی پاسپۆرت دابوونە.

بە ئەو حاڵەش هەندێک نوێنەر، دەڵێن کە وڵاتیانی ئەمەریکاش ڕەنگە هاوکاری داعش بکەن، هەر بۆیە لە گەڵ ئەو گەڵالەیە کە لە لایەن نوێنەری کۆماری خوازی تەگزاس پێشکەش کراوە، یەک هەڵوێستیان نیە.

ساڵی ٢٠١٥ گەڵاڵەیەکی لە ئەو شێوەیە لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسند کرا، بەڵام نەبوو بە یاسا. بۆ ئەوەی ئەو جۆرە گەڵاڵەیە لایەنی یاساییان هەبێت پێویستە لە سێنێتی ئەمەریکادا پەسند بکرێت و پاشان سەرۆک واژۆی بکات.

XS
SM
MD
LG