Accessibility links

ئەمەریکا نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە هەواڵی جووڵەی سەربازی چین لەسەر سنووری هۆنگ کۆنگ


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی واشنتن زۆر نیگەرانە سەبارەت بە نیمچە جووڵە سەربازییەکەی چین بەدرێژایی سنووری هۆنگ کۆنگ و لە هەمان کاتیشدا هۆشیاریدایە ئەوەی کەمبوونەوەی حوکمی زاتی هۆنگ کۆنگ پێگەی تایبەتی هۆنگ لەسەر ئاستی کاروباری نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە.

وتەبێژەکە دووبارە جەختی لە داواکەی ئەمەریکا کردەوە و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد خۆیان بەدووربگرن لە کردەوەی توندوتیژی و وتی پێویستە حکومەتی هۆنگ کۆنگ " ڕێز لە ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوە ئاشتیانەکان بگرێت."

وتەبێژەکە وتی " ئەمەریکا نیگەرانە سەبارەت بە هەواڵی نیمچە جووڵەی سەربازیی چین لەسەر سنووری هۆنگ کۆنگ." وتیشی " ئەمەریکا بە توندی داوا لە پەکین دەکات ڕێز لە بەرپرسیارێتییەکانی بگرێت و ڕێگە بە هۆنگ کۆنگ بدات حوکمی خۆی بکات."

وتەبێژەکە وتیشی " سەرکۆنەی توندوتیژییەکان دەکەین و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن، بەڵام پشتیوانی ئێمە بۆ ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی گردبوونەوە ئاشتیانەکان لە هۆنگ کۆنگ بەردەوام دەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG