Accessibility links

واشنتن داوا لە چین دەکات 12 چالاکەوانی هۆنگ کۆنگ ئازاد بکات


باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە چین داوای لە پەکین کرد بەزووترین کات ئەو 12 چالاکەوانەی هۆنگ کۆنگ ئازاد بکات کە لە مانگی هەشتدا لەمیانەی هەوڵیاندا بۆ جێهێشتنی هۆنگ کۆنگ لەسەر بەلەمێک کە بۆ تایوان دەچوو دەستگیرکران.

لەکاتێکدا 10 کەس لەو 12 چالاکەوانە ڕۆژی دووشەممە لە شینزینی باشووری چین دەچنە بەردەم دادگا، وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا وتی " تەنها تاوانی ئەوانە ئەوە بووە هەوڵیانداوە لە دەستی چەوساندنەوە هەڵبێن."

باڵیۆزخانەکە لە ئیمەیڵێکدا کە کۆپییەکی ڕادەستی فرانس پرێس کراوە دەڵێت " چینی شیوعی هیچ شتێک نایوەستێنێت لەوەدا کە ڕێگە بە هاوڵاتیانی نەدات لەشوێنێکی دیکە بگەڕێن بەدوای ئازادیدا."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG