Accessibility links

سوپای ئەمەریکا: کوژرانی دوو سەرباز بەهۆی تێکشکانی هێڵیکۆپتەرێکەوە لە ئەفغانستان


سوپای ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی دوو سەربازی ئەمەریکی بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەیەکی هێڵیکۆپتەرەوە لە ئەفغانستان کوژران.

هەروەها دەڵێت " لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تێکشکانی هێڵیکۆپتەرەکە دەکرێت بەڵام ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەدەن پێدەچێت هۆکارەکەی تەقەی دوژمن بووبێت."

تاڵیبان بەرپرسیارێتی خستنە خوارەوە فڕۆکەکەی ڕاگەیاند و وتی لە هەرێمی لوجاری باشووری کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان بووە.

وتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید وتی " فڕۆکەیەکی هێڵیکۆپتەری ئەمەریکی لە جۆری شینۆک خراوەتە خوارەوە و بەتەواوەتی تێکشکێنراوە لەکاتێکدا هەوڵیداوە هێرشی ئاسمانی بکاتە سەر شوێنی جیهادییەکان لە سەرخ لە ناوچەی بانگرام لە لوجار."

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان فوئاد ئامان وتی " هۆکاری تێکشکانی فڕۆکەکە تەقەی دوژمن نەبووە و هیچ سەربازێک لە هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان بریندار نەبووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG