Accessibility links

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت تیمێکی ئەمەریکی بەمەبەستی یارمەتیدانی هایتی بەرەو ئەو وڵاتە دەڕۆن


دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو سەرۆکی هایتی کوژرا، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا وتی تیمێکی ئاسایشی ئەمەریکا بەرەو ئەو وڵاتە دەچن، ئەوەش وەکو یارمەتیدانی ئەو وڵاتە لە لێکۆڵینەوەکانیاندا سەبارەت بە کوژرانی سەرۆکی وڵاتەکە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا جۆن کیربی بە فۆکس نیوزی وت " ئەمڕۆ تیمێکی هاوبەشی وەزارەتی ئاسایشی نیشتیمانی و دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمەریکا بەرەو هایتی دەچن، ئەوەش بەمەبەستی یارمەتیدان لە لێکۆڵینەوەکاندا."

بەرپرسێکی باڵای بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا وتی دوای گەڕانەوەی تیمەکە لە هایتی، دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکان بە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن دەگەیەنن و دواتر بەپێی ئەو دەرەنجامانە " بڕیار دەدرێت لەسەر ئەوەی دواتر چی بکرێت."

جێی ئاماژەیە هایتی دوای کوژرانی سەرۆکی وڵاتەکە جۆڤینێڵ مۆیس داوای یارمەتی لە ئەمەریکا کرد لە لێکۆڵینەوەکاندا. بەرپرسانی هایتی وتیان دوو هاوڵاتی هایتی- ئەمەریکی لەنێو گومانلێکراوەکاندا بوون.

سەرچاوە ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG