Accessibility links

سیناتۆرێکی کۆماریی ئەمەریکی دژی فرۆشتنی چەکە بە وڵاتانی کەنداو


سیناتۆری کۆماری ئەمەریکا بۆب کورکەر سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا وتی ڕازیبوونەکەی لەسەر فرۆشتنی چەک بە ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو دەکشێنێتەوە هەتاکوو ڕێگەیەک دەدۆزرێتەوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی ناوچەکە.

لە نامەیەکیدا بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن، کورکەر دەڵێت " پێویستە هەموو وڵاتانی ناوچەکە هەوڵی زیاتر بدەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەڵام ئەو ناکۆکییەی ئەمدواییەی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو تەنها زیان بە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش و بەرپەرچدانەوەی ئێران دەگەیەنێت."

کورکەر پەیوەندییەکی باشی هەیە لەگەڵ تیلەرسندا و بەشێوەیەکی ڕێکخراو پێکەوە باس لە بابەتەکانی سیاسەتی دەرەوە دەکەن.

تیلەرسن ڕۆژی یەکشەممە وتی پێویستە قەتەڕ و سعودیە و ئیمارات و میسڕ و بەحرەین پێکەوە دانیشن و گفتوگۆ ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەرێک.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG