Accessibility links

ئەمەریکا هەوڵدەدات دەست بەسەر کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی ئێراندا بگرێت


ئەمەریکا داوایەکی پێشکەش کردووە بۆ دەست بەسەراگرتنی کەشتی نەوت هەڵگری ئێران گرەیس 1 لە جەبەل تاڕیق، ئەمە هەمان ئەو کەشتیەیە کە مانگی ڕابردوو بەڕیتانیا دەستی بەسەردا گرت.

ئەم داوایەی ئەمەریکا ئەگەری ئەوەی هەیە گۆڕینەوەی کەشتیەکان لەنێوان لەندەن و تاراندا ئاڵۆزبکات.

مانگی ڕابردوو هێزی دەریایی بەڕیتانیا دەستی گرت بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری ئێرانیدا بە ناوی گرەیس 1 لە جەبەل تاڕیق، لەو کاتەدا حکومەتی جەبەل تاڕیق وتی کەشتیە ئێرانییەکە هەوڵیداوە سووتەمەنی بگوازێتەوە بۆ سوریا و ئەوەش پێشێلکردنی سزاکانی یەکێتی ئەوروپایە بۆ سەر سوریا.

لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ تاراندا، سوپای پاسدارانی ئێران لە کەنداو دەستی گرت بەسەر کەشتی نەوت هەڵگری بەڕیتانی ستینا ئیمپیرۆدا.

وابڕیاربوو حکومەتی جەبەل تاڕیق گرەیس 1 ئازاد بکات بەڵام پێش چەند کاتژمێرێک وەزارەتی دادی ئەمەریکا هەوڵیدا دەستی بەسەردا بگرێت.

ڕۆژنامەی کرۆنیکڵی جەبەل تاڕیق وتی " وەزارەتی دادی ئەمەریکا داوای کردووە دەست بەسەر کەشتیە نەوت هەڵگرە ئێرانییەکەدا بگرێت پێش چەند کاتژمێرێک لە وادەی ڕزگارکردنی کەشتیەکە لەلایەن حکومەتی جەبەل تاڕیقەوە."

ڕۆژنامەکە لە زاری سەرۆکی دادگای باڵای جەبەل تاڕیق ئەنتۆنی دادلیەوە بڵاویکردەوە ئەگەر ئەمەریکا ئەو داوایەی پێشکەش نەکردایە ئێستا کەشتیەکە ئازاد ببوو.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG