Accessibility links

کاری حکومەتی فێدڕاڵی ئەمەریکا بە شێوەی کاتی ڕاگیراوە


بەڕێز تڕامپ گوتی ئەوە شتێکە کە دێمۆکڕاتەکان بە دوایدا گەڕاون

دواین هەوڵی سێناتۆرەکانی ئەمەریکایی هەتا بەیانی هەینی بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێک و لە کۆتایی دا پەسند کردنی بەرنووسێکی یاسایی بودجە بە ئاکام نەگەیشت و لە بەیانی ئەمڕۆ شەمە حکومەتی ئەمەریکا تا ڕاگەیاندنی دوایی کار ناکات.

بە گوێرەی ڕێ و شوێنەکان، تەنیا کارمەندانی پێویستی حکومەتی فێدڕال، کارمەندانی ئاسایش، لەشکری و پزشکی و هەندیک لە کارەکانی قونتراتی دەتوانن لە سەر کاری خۆیان ئامادە بن.

سەرۆک تڕامپ کە پێشتر خۆی ئامادە دەکرد کە لە شوێنی پشوودانی باشوری خۆی لە فلۆڕێدا لە گەڵ دۆستانی یەکەمین ساڵوەگەڕی سەرۆکایەتی خۆی جەژن بگرێت، ڕایگەیاند ناچێتە فلۆریدا و بە جێگای ئەوە لە کۆشکی سپی دەمێنێتەوە تا گرفتی داخستنی حکومەتی فێدڕال چارەسەربکات.

بەڕێز تڕامپ لە کاردانەوە بە رامبەر بە ڕاگرتنی کاری حکومەت گوتی ئەوە شتێکە کە دێمۆکڕاتەکان بە دوایدا دەگەڕان.

لە بەرامبەر ئەوەدا دێمۆکڕاتەکان بە وەلانانی ئەو ئیدعایە دەڵێن ئەوە سەرۆک کۆماری و هەروەها ئەندامانی کۆماریخوازینکە لە هەولێ چارەسەرکردنی بودجە دا نەبوونە و تەنانەت چاک شومر ڕێبەری کەمینەی دیمۆکراتی سنا گوتی کە سەرۆک خۆی گوتبووی کە پێشوازی لە ڕاگرتنی کاری حکومەت دەکات.

ناکۆکی یەکە لە سەر چیە؟

هەر چەند لە سێنێتی ئەئەمەریکا لە بەیانی شەمەوە سەبارەت بە بەرنووسی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دابین کردنی خەرجەکانی حکومەت تا شازدەی مانگی ٢ی دەست پێکردوە بەڵام دێمۆکڕاتەکان دەڵێن هەتا ئەو کاتەی گەڵایەک بۆهێشتنەوەی منداڵانی کۆچبەری نایاسایی لە نێو بەرنووسەکەدا نەیەتەگۆڕێ، ئەوە بەرامبەر بە بودجە یان نوێکردنەوەی کاتی دژایەتی دەکەن.

هەر دوو پارتەکە و سەرۆک تڕامپ هەر کامیان جەخت لە سەر بابەتێک دەکەن. کۆماریخوازان و سەرۆک دەڵێن دەبێت بودجە بۆ دیواری نێوان ئەمەریکا و مەکزیک لە بودجە دا بێتە گۆڕ. لە بەرامبەردا دێمۆکڕاتەکان دەڵێن دەبێت چارەنووسی ٨٠٠،٠٠٠ منداڵانی کۆچبەرانی نایاسایی ڕوون بکرێتەوە. لە سەردەمی بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما ڕێگا بە ئەو کۆچبەران درا کە بە شێوەی کاتی نیشتەجێێ ئەمەریکا بن.

XS
SM
MD
LG