Accessibility links

ئەمەریکا 72 کاتژمێر دەداتە چین بۆ داخستنی کونسوڵخانەکەی لە هیوستن


کونسوڵخانەی گشتی چین لە شاری هیوستن

لە ماوەی ڕابردوودا ئەمەریکا داوای لە چین کرد کونسوڵخانەکەی لە شاری هیوستنی ئەمەریکا دابخات، ئەمەش دوای ئەوەی بەرپرسانی چینی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن تۆمەتبار کراون.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بەرپرسانی حیزبی شیوعیەوە لە پەکین ئاماژەیان بەوەدا چین لەبەرامبەر ئەو هەنگاوەی ئەمەریکادا تاوتوێی داخستنی کونسوڵخانەی ئەمەریکا دەکات لە شاری وهانی ناوەڕاستی وڵاتەکە.

وەزارەتی دەرەوەی چین وتی " ئەم زیادبوونی گرژییە پێشبینی نەکراو " بووە، ئەمەریکاش 72 کاتژمێری دایە چین تاوەکو کونسوڵخانەکەی دابخات. چین سەرکۆنەی ئەم کارەی ئەمەریکای کرد، بەڵام هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەدا لەسەر ئەو ڕێوشوێنانەی کە لە داهاتوودا دەیگرێتەبەر.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی " ئەم بڕیارە لەپێناو پاراستنی موڵکی فیکری ئەمەریکا و زانیارییە تایبەتییەکانی ئەمەریکییەکان دراوە."

پەمپێیۆ هیچ وردەکارییەکی دیاریکراوی نەدا لەسەر کونسوڵخانەی چین لە هیوستن بەڵام ئاماژەی بەوەدا وەزارەتی دادی ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو کۆمەڵێک هاوڵاتی چینی دەستیان هەبووە لە سیخوڕیکردنی ئەلیکترۆنی و بۆ ماوەی 10 ساڵە خانەنشینکراوانی بواری بەرگری و توێژەرەوەکانی پەتای کۆرۆنا و سەدان هەزاران قوربانی دیکەیان لە سەرانسەری جیهاندا کردۆتە ئامانج.

پەمپێیۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " سەرۆک ترامپ زۆری وت، ئیتر ڕێگە بەمە نادەین بەردەوام بێت. ئەم ڕێوشوێنانەی دەیبینن سەرۆک گرتوونیەتەبەر و بەردەوامیش دەبین لەسەر ئەمە."

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وانگ وێنبین وتی " داخستنی کونسوڵخانەی گشتی چین لە هیوستن لە ماوەیەکی کاتی کەمدا زیادبوونی گرژییەکانە بەشێوەیەکی پێشبینی نەکراو و نوێترین ڕێوشوێنە دژی چین گیراوەتەبەر."

وتیشی " داوا لە ئەمەریکا دەکەین بەزووترین کات ئەو بڕیارە هەڵەیە هەڵبوەشێنێتەوە. ئەگەر سووربێت لەسەر ئەو ئاڕاستەیە ئەوا چین بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند وەڵام دەداتەوە."

سەرچاوەیەکی نزیک لە بابەتەکەوە وتی چین تاوتوێی دەرکردنی بڕیارێک دەکات بۆ داخستنی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە شاری وهانی ناوەڕاستی چین.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG