وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن لە بەیاننامەیەکدا وتی ئەمەریکا 335 ملیۆن دۆلاری لە سودانەوە دەستکەوتووە بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی تەقینەوەکانی باڵیۆزخانەکانی ئەمەریکا لە کینیا و تانزانیا لە ساڵی 1998 دا و هەروەها تەقینەوەی کەشتی جەنگی ئەمەریکی یو ئێس ئێس کۆڵ لە ساڵی 2000 و کوژرانی دیبلۆماتکاری ئەمەریکی جۆن گرانڤیڵ لە ساڵی 2008 دا.
وتیشی " هیوادارین ئەمە یارمەتیان بدات لە کەمکردنەوەی ئازارەکانیان لەسەر ئەو کارەساتەی ڕوویدا. ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ قوربانییەکان.
وتیشی " بە هەڵدانەوەی پەڕەیەک بەسەر ئەم پڕۆسە قورسەدا، بەشێکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و سودان دەتوانێت دەستپێبکات."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز