Accessibility links

سەرۆک ترامپ و مێرکڵ پێش کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی بیست کۆدەبنەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ پێش کۆبوونەوەی کۆمەڵەی بیست لە هامبۆرگی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و باسیان لە کێشەکانی جیهان کرد.

دوو سەرکردەکەی لە ئوتێلێکدا کۆبوونەوە و دواتر وتەبێژی مێرکڵ ڕایگەیاندباس لە کێشەکانی ئابووری و بازرگانی و تاقیکردنەوە موشەکییەکانی کۆریای باکوور و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆکرانیا کراوە.

لەماوەی ڕابردوودا مێرکڵ ڕەخنەی لە سەرۆک ترامپ گرت لەسەر ئەوەی لە ڕێکەوتنی گۆڕانکاریی کەش و هەوای پاریس کشاوەتەوە.

وتیشی ئەوروپا چیتر ناتوانێت بەتەواوەتی پشت بە ئەمەریکا ببەستێت بەهۆی ئەوەی کە سەرۆک ترامپ سیاسەتەکانی ئەمەریکا لە پێش هەموو شتێکی ترەوە دادەنێت. مێرکڵ وتیشی ئەڵمانیا و چین دەتوانن پێکەوە کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی جیهان.

لەلای خۆشییەوە سەرۆک ترامپ ڕەخنەی لە مێرکڵ دەگرت بەهۆی ئەوەوە کە ئەڵمانیا پەنابەرێکی زۆر وەردەگرێت لەکاتێکدا سەرۆک ترامپ بەرگری لە بڕیارەکەی خۆی دەکرد بۆ قەدەغەکردنی گەشت کردن لە شەش وڵاتی زۆرینە موسوڵمانەوە بۆ ئەمەریکا لە هەوڵەکانیدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشە تیرۆریستییەکان.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG