Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: بەرلین و واشنتن کۆکن لەسەر پێویستی ڕێگەگرتن لە هێرشە کیمیاییەکان لە سوریادا


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس وتی وڵاتەکەی و ئەمەریکا ڕێکەوتوون لەسەر پێویستی ئەنجامدانی هەموو کارێکی پێویست لەپێناو ڕێگە گرتن لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سوریادا.

دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ، هایکۆ ماس ئەم لێدوانەیدا.

ماس وتی لە کۆبوونەوەکەدا بە چڕی گفتوگۆمان کردووە لەسەر ڕەوشی سوریا کردووە و هەردوولا دەیانەوێت فشارەکان زیاد بکەن لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی بۆ ململانێکانی ناو سوریا و دەیانەوێت بە زووترین کات کۆنگرەیەک ساز بکەن بۆ دانانی دەستووری سوریا.

ماس وتیشی پەمپیۆ درکی بەو گفتوگۆ زۆرانە کردووە کە لە ئەڵمانیادا دەکرێن سەبارەت بە بەشداربوونی وڵاتەکە لە هەر وەڵامدانەوەیەکی سەربازیی ئەمەریکادا بۆ سەر سوریا، ئەمە لە کاتێکدا ئەگەر حکومەتی سوریا جارێکی دیکە چەکی کیمیایی بەکاربهێنێتەوە.

وتیشی لەوانەیە پەرلەمان ئەم هەنگاوە پەسەند نەکات بەڵام ئەڵمانیا بە ڕێگەی دیکە بەشدار دەبێت و یارمەتی پێشکەش دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG