Accessibility links

بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەمەریکا و ئەڵمانیا سەرکۆنەی ژەهراویکردنی سیخوڕە ڕوسییەکە دەکەن


سەرکردەکانی بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئەمەریکا سەرکۆنەی ژەهراویکردنی سیخوڕەکەی پێشووی ڕوسیایان کرد کە لەسەر خاکی بەڕیتانیا ژەهراوی کراوە و لۆمەی مۆسکۆیان کرد.

بەیاننامەیەکی هاوبەش لەلایەن سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپەوە بڵاوکرایەوە و تیایدا هاتووە دەڵێت هیچ گومانێک لەوەدا نیە ڕوسیا ئەم کارەی ئەنجامداوە و داوا لە ڕوسیا دەکەین هەموو ئەو پرسیارانە وەڵام بداتەوە کە پەیوەستن بە هێرشەکەوە.

دواتر لە کۆشکی سپی سەرۆک ترامپ وتی " بەدڵنیاییەوە وادیارە کە ڕوسییەکان بەرپرسیارن لەوە."

بەڵام ڕوسیا ڕەتی دەکاتەوە دەستی هەبێت لەو کارەدا.

جێی ئاماژەیە سیخوڕی پێشووی ڕوسیا سێرگەی سکریپاڵ و کچەکەی یولیا لەسەر کورسییەکی پارکێک لە شارۆچکەیەکی ئینگلیزی سالیزبۆری بە بێ هۆشی دۆزراونەتەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، کە لەوێ لە حاڵەتێکی مەترسیداردا بوون، کۆمەڵێک خەڵکی دیکە بە پۆلیسێکیشەوە نەخۆش کەوتوون.

سەرۆک وەزیری بەریتانیا بڕیاری دا 23 دیپـلۆماتی ڕووسیا لە وڵاتەکەی دەربکرێن، ئەمەش وەک کاردانەوە بەرامبەر هەوڵی کوشتنی سێرگێی سکریپال سیخوڕی پـێشووی ڕووسیایی و یولیای کچی.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG