Accessibility links

جەنەڕاڵێکی ئەمەریکی: ڤایرۆسی کۆرۆنا ئێران مەترسیدارتر دەکات


جەنەڕاڵێکی باڵای ئەمەریکا وتی ئێران ژمارەیەکی زۆر کەمی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە کە لەڕاستیدا ژمارەکە زۆر زیاترە، وتی باوەڕی وایە ئەم ڤایرۆسە پەتایەکی جیهانییە و تاران مەترسیدارتر دەکات.

ئەم لێدوانەی جەنەڕاڵ کینیث مککێنزی ڕۆژێک دوای هێرشە موشەکیەکەی سەر بنکەی تاجی لە عێراق دێت کە بووە هۆی کوژرانی دوو سەربازی ئەمەریکی و سەربازێکی بەڕیتانی.

فەرماندەی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا جەنەڕاڵ کینیث مککێنزی وتی " پێم وایە کاریگەری هەیە لەسەر چۆنێتی بڕیاردانیان، پێم وایە ئەمە هێواشیان دەکاتەوە. ژمارەیەکی زۆر کەمی توشبووان بڵاودەکەنەوە کە لەڕاستیدا زۆر زیاتر لەو ژمارەیە توشبوون."

مککێنزی لەمیانەی دانیشتنێکدا لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا وتی " پێم وایە ئەمە لەڕووی بڕیاردانەوە مەترسیدارتریان دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG