وەزیری دادی ئەمەریکا مێریک گارلاند ڕۆژی دووشەممە هۆشداریدا دژی زیادبوونی مەترسییەکانی " توندڕەوانی توندوتیژی ناوخۆ "، ئەمەش لە نێوەندی هێرشەکاندا دژی گروپە کەمینەکان، هاوکات بەڵێنیدا لێکۆڵینەوەیەکی تەواو بکرێت لە تەقەکردن لە سێ پیاو کە بە ڕەچەڵەک فەلەستینین.
پۆلیس دەڵێت پیاوێک بەهۆی پەیوەندییەوە بە بریندارکردنی سێ خوێندکاری زانکۆ لە بێرلینگتن لە ڤێرمۆنت دەستگیرکراوە، بەرپرسانیش دەڵێن پاڵنەری تەقەکردنەکە " ڕق " بووە.
بەرپرسی پۆلیسی بێرلینگتن جۆن موراد وتی گومانلێکراوەکە، جەیسن ئیتنی تەمەن 48 ساڵ، پێشبینی دەکرێت ڕۆژی دووشەممە بچێتە بەردەم دادوەر.
گارلاند وتی وەزارەتی داد لە نزیکەوە چاودێری ئەو کاریگەرییانە دەکات کە ڕەنگە جەنگەکەی نێوان ئیسڕائیل و حەماس دروستی بکەن لە هاندانی " ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان و توندڕەوانی توندوتیژییەکانی ناوخۆ لە ئەمەریکا و لە دەرەوەش."
وتی " ترسێک هەیە " لە کاتێکدا کە ئەمەریکا لە 7 ی مانگی 10 ەوە کاتێک حەماس هێرشی کردە سەر ئیسڕائیل ڕووبەڕووی " زیادبوونی بەرچاویی "مەترسی و هێرشەکان بووەتەوە دژی کۆمەڵگە جوو و موسوڵمان و عەرەبەکان لە سەرانسەری وڵاتەکەدا."
گارلاند وتی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵ و دەزگا فیدڕاڵییەکان " لێکۆڵینەوە لە تەقەکردن لە سێ پیاوی بە ڕەچەڵەک فەلەستینی دەکەن لە ڤێرمۆنت. لێکۆڵینەوە لەوەش دەکرێت کە ئایا ئەمە تاوانێکی ڕقە یاخود نا."
وتیشی " وەزارەتی داد بە وریایی ماوەتەوە بە ڕووی ئەگەری مەترسییەکانی ئەو توندوتیژی و کارە تیرۆریستییانەی کە لە ڕقەوە سەرچاوەیان گرتووە."
سەرچاوە/ فرانس پرێس