Accessibility links

ماکرۆن و سەرۆک ترامپ ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی کاردانەوەی هاوبەشیان هەبێت ئەگەر هاتوو سوریا چەکی کیمیایی بەکاربێنێت


سەرکردایەتی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی پێکەوە کاربکەن بۆ کاردانەوەیەکی هاوبەش ئەگەر هاتوو سوریا چەکی کیمیایی بەکارهێنا.

ئەمەریکا لەماوەی رابردوودا سوریای ئاگادارکردەوە لەوەی ئەگەر هاتوو چەکی کیمیایی بەکاربهێنێت ئەوا کاردانەوەی دەبێت دژی سوریا.

ئۆفیسی ماکرۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " دوو سەرۆکەکە باسیان لە سوریا کردووە و هەروەها باسیان لە پێویستی کارکردن کردووە پێکەوە بۆ ئەوەی ئەگەر هاتوو سوریا چەکی کیمیایی بەکارهێنا کاردانەوەی هاوبەشیان هەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG