Accessibility links

چاوپێکەوتنی وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و فەرانسە سەبارەت بە ئێران


ئەمەریکا داوای لە هەموو وڵاتانی جیهان بە تایبەتی لە هاوپەیمانانی خۆی کردوە کە بۆ گۆڕینی ڕەفتاری کۆماری ئیسلامی ئێران تێکەڵ بە هەڵمەتی ئەوپەڕی گوشارهێنانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران بن.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا شەمە لە گەڵ هاوتای فەڕانسەیی لە پاریس چاوپێکەوتنیان هەبوو و وێرای پەیوەندی دولایەنە سەبارەت بە گەلێک بابەتی نێونەتەوەیی لە نێویاندا ئێران، گفتوگۆیان کرد.

مایک پەمپێۆ، وێرای سەرۆکی ئەمەریکا و کاربەدەستانی پایەبەرزی دیکەی ئەمەریکا، بۆ بەشداری لە بۆنەی سەدەمین ساڵی کۆتایی شەڕی یەکەمی جیهان سەردانی فەڕانسەی کردووە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، مایک پەمپێو لە گەڵ هاوتاکەی سەبارەت بە هاوکاری دو وڵات لە بەرامبەر گرفتەکانی جیهانی، لە نێویان دا هەوڵەکانی بەدکارانەی ئێران، گفتوگۆیان کرد.

چونیەتی بەهیزکردنی ڕێکخراوی ناتۆ، چەک داماڵێنی ناوکی لە شێوە دوڕگەی کوریا، و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەکی سیاسی بۆ کۆتایی پێهێنان بە شەڕی نێوخۆیی سوریا، بابەتەکانی دیکەی تاو و تۆکردن بوون.

فەڕانسە، وێڕای بەریتانیا و ئاڵمان، وەک سێ وڵاتی هاوپەیمانی واشنگتن لە ساڵی ٢٠١٥ لە گەڵ ئێران بە ڕێکەوتنی ناوکی گەیشتن، بەڵام لە گەڵ ئەو بیرۆکەیە نێن کە ئەمەریکا لە ئەو ڕێکەوتنە بچێتە دەر.

هەرچەند ئەو لایەنانەی ئەوروپایی جەخت لە سەر بەرەنگاربوونەوەی کردارەکانی ئێران لە ناوچەدا دەکەن، بەڵام باوەڕیان وایە پاراستنی ڕێکەوتنی ناوکی پێویستە بۆ ئەوەی پێشی ئێران بگرێت دەستی بە چەکی ئەتومی ڕانەگات.

وەزیری ئابووری و دارایی فەڕانسە مانگی ڕابردوو گوتی، گەمارۆکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران هەڵیکە بۆ ئەوروپا تا بتوانێت ناوەندەکانی سەربەخۆی دارایی، بە جیا لە ئەمەریکا، پێک بهێنێت.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سەرۆک تڕامپ، کە ئەویش لە سەردانی فەڕانسەیە ڕۆژی هەینی گوتی نیشانەکانی کارتێکردنی گوشارەکان بۆ سەر ئێران هەن بەڵام "هێشتا ئەوە کافی نین."

جان بۆڵتن هەروەها گوتی کە گەمارۆی زیاتر بۆ سەر ئێران بەڕێوەن.

XS
SM
MD
LG