Accessibility links

کۆشکی سپی: سەرۆک ترامپ و ماکرۆن گفتوگۆ لەسەر بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران دەکەن


President Donald Trump and French President Emmanuel Macron meet in Caen, France, June 6, 2019.
President Donald Trump and French President Emmanuel Macron meet in Caen, France, June 6, 2019.

کۆشکی سپی ڕایگەیاند سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا گفتوگۆیان لەسەر هەڕەشەکانی ئێران کردووە سەبارەت بە زیادکردنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم.

وتەبێژی کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا وتی " گفتوگۆیان لەسەر ئەو هەوڵانە کردووە کە بەبەردەوامی دەدرێن تاوەکو ڕێگەنەدەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکیی و سنوورێک دابنێن بۆ ڕەفتارە تێکدەرانەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا."

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا بەرپرسێکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا وتی گەورە ڕاوێژکاری سیاسیی سەرۆکی فەڕەنسا دەچێت بۆ ئێران لە هەوڵێکدا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان تاران و ئەمەریکا.

ڕۆژی دووشەممە ئێران هەڕەشەی دووبارە بەکار‌هێنانەوەی ئامێرە جیاکەرەوەکانی کرد کە بەهۆی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە ڕاگیراون و هەروەها زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ لە سەدا بیست، ئەمەش یەکێکە لە هەڕەشە یەک لە دوای یەکەکانی ئێران کە لەوانەیە ببنە هۆی لەناوبردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG