Accessibility links

ئەمەریکا خوێندکارانی بیانی ئۆنلاین لە وڵات دەردەکات


فەرمانگەی پیادەکردنی کاروباری کۆچبەری و گومرگی ئەمەریکا رایگەیاند کە دەبێت خوێندکارانی بیانی ئەمەریکا بەجێبهێڵن، ئەگەر وانەکانی خوێندنیان ئەم پایزە بە تەواوی ئۆنلاین بخوێنن، یان دەبێت خوێندنەکەیان بگوێزنەوە بۆ خوێندنگەیەکی دیکە و لەوێ وانەکانیان بخوێنن نەک بە ئۆنلاین، بەپێچەوانەشەوە خوێندکارەکان شیانی رووبەڕوبوونەوەی ناردنەوەیان بۆ وڵاتەکانیان دەبن.

دەستبەجێ روون نیە کە ئەم بڕیارە چەند خوێندکاری خاوەن ڤیزە دەگرێتەوە ، بەڵام خوێندکارانی بیانی سەرچاوەیەکی سەرکین بۆ داهاتی چەندان زانکۆ لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەوەی کە پارەی تەواوی خوێندنەکانیان دەدەن.

کۆلێژەکان و زانکۆکان دەستیانکردووە بە راگەیاندنی پلانەکانیان بۆ خوێندنی سمستەری پایزی 2020 لەسەروبەندی بەردەوامی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا. زانکۆی "هارڤەرد" رۆژی دوو شەممە رایگەیاند کە دەست بە کۆرسەکانی خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین دەکات بۆ ساڵی خوێندنی 2021 – 2020 .

رێنوماییەکانی فەرمانگەی پیادەکردنی کاروباری کۆچبەران و گومرگ ئەوانە دەگرێتەوە کە هەڵگری ڤیزەی جۆرەکانی F- 1 و M- 1 ن کە دەدرێت بە خوێندکارانی ئەکادیمی و پیشەییەکانە . بە گوتەی فەرمانگەی ئاماژەپێدراو ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا 388 هەزار و 839 ڤیزەی لە جۆری F و 9 هەزار و 518 ڤیزەی لە جۆری M بۆ ساڵی 2019 دەرکرد. هاوکات رێنوماییەکان ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە وانەکانیان لە خوێندنگەکاندا دەخوێنن.

بە هۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە ، بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترەمپ لەم مانگانەی دوایـیدا ژمارەیەک رێسای بەربەستی نوێی سەپاندوە بۆ کۆچبەرانی یاسایی و هەروەها نایاساییش .

بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترەمپ لە مانگی شەشدا پێدانی ڤیزەی کارکردنی بۆ ژمارەیەکی زۆر لە و کرێکارانەی کۆچبەر نین هەڵپەسارد ئەوانەی وەک دەڵێن پێشبڕکێی کار لەگەڵ هاوڵاتیانی ئەمەریکایدا دەکەن.

سەرچاوە : رۆیتەرز

XS
SM
MD
LG