Accessibility links

فڵنی ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانی دەستی لەکار کێشایەوە


مایکڵ فڵنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی سەرۆک ترامپ دەستی لەکارکێشایەوە دوای ئەوەی کە دەرکەوت قسەی لەگەڵ باڵێۆی ڕوسیادا کردبوو لەسەر سزاکانی سەر ڕوسیا پێش ئەوەی سەرۆک ترامپ ببێتە سەرۆک و مایک پێنسی جێگری سەرۆکیشی بە هەڵەدا بردبوو لەبارەی گفتوگۆکانەوە

دەست لەکارکێشانەوەی فڵن چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات وەزارەتی داد کۆشکی سپی ئاگادار کردەوە کە فڵن لەوانەیە پەیوەندی هەبووبێت لەگەڵ سێرجی کیسلیاکی باڵێۆزی ڕوسیادا پێش ئەوەی سەرۆک ترامپ ببێتە سەرۆک.

چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی وتەبێژەکەی سەرۆک ترامپ ڕەتی کردەوە بە ئاشکرا بەرگری لە فڵن بکات و وتی پێویستە پێداچوونەوە بکات لەگەڵ پێنسی جێگری سەرۆکدا، لەدوای ئەوەوە فڵن دەستی لەکارکێشایەوە.

XS
SM
MD
LG