Accessibility links

کۆشکی سپی ڕەتی دەکاتەوە بەئاشکرا بەرگری لە مایکڵ فڵن بکات


کاربەدەستێکی باڵای کۆشکی سپی چەند جارێک خۆی لادا لەوەی کە بە ئاشکرا بەرگری لە مایکڵ فڵنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی بکات دوای ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکەن مایکڵ فلین سەبارەت بە سزاکانی سەر ڕوسیا قسەی لەگەڵ دیپلۆماتکاری ڕوسی کردبێت پێش ئەوەی دانۆڵد ترامپ ببێتە سەرۆک.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە سەرۆک ترامپ سەرقاڵی موشەکەکەی کۆریای باکوور و سەرۆکایەتییەکەیەتی، لەگەڵ سەردانەکانی هەریەک لە سەرکردەکانی ئیسرائیل و کەنەدا لەم هەفتەیە.

شایەنی باسە سەرۆک ترامپ هێشتا باسی لە تۆمەتەکانی دژی فڵن نەکردووە، وە لە چاوپێککەوتنێکدا ستیڤن میلەری ڕاوێژکاری سیاسی باڵا پرسیاری لێکرا، ئایا سەرۆک ترامپ متمانەی بە فڵن دەمێنێت یان نا، ئەویش لە وەڵامدا وتی ئەو لەم بارەیەوە ناتوانێت هیچ قسەیەک بکات و دەبێت ئەو پرسیارە لە سەرۆک ترامپ خۆی بکرێت.

سەرچاوە/ AP

XS
SM
MD
LG